تێگەیشتن لە مەترسی
بەشداریکردن لە خزمەتگوزاری Copy Trading بە مانای ئەوەیە کە بەشداربوو بە تەواوی لە سروشتی مامەڵەکردن لە بازاڕە داراییەکان و مەترسی و گۆڕانکارییە پەیوەستەکانی تێگەیشتووە.
- بەدەستهێنانی قازانج
- تووشبوون بە زیان
- لەدەستدانی بەشێک لە سەرمایە
- لەدەستدانی تەواوی سەرمایە
چۆنیەتی کارکردنی Copy Trading
خزمەتگوزارییەکە بە شێوەی ئۆتۆماتیکی مامەڵەکان کۆپی و جێبەجێ دەکات بۆ هەژماری بەشداربوو بەپێی ڕێکخستنەکانی سیستەم و ئاستی مەترسی دیاریکراو.
ئەنجامەکانی ڕابردوو
ئەدای ڕابردوو یان ڕێژەکانی ئەدای پیشاندراو تەنها بۆ ڕوونکردنەوە و تۆمارکردنی ئەنجامەکانن و هیچ گەرەنتییەک بۆ دووبارەبوونەوەی هەمان ئەنجام لە داهاتوودا نییە.
بڕیاری بەشداریکردن
بەردەوامبوونی بەشدار لە بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکە بە مانای پشتڕاستکردنەوەی ئەوەیە کە بڕیاری بەشداریکردن، دیاریکردنی سەرمایە و ئاستی مەترسی بە ویستی خۆی و دوای تێگەیشتن لە سروشتی مەترسییەکانی بازرگانی دارایی ئەنجام داوە.
Stop Loss Guarantee
MILLION TRADER پابەندە بەوەی هەموو مامەڵەکانی Copy Trading، بەپێی سیستەمی بەڕێوەبردنی مەترسی پەسەندکراو، Stop Loss ـیان هەبێت.
ئەگەر Stop Loss دانەنرابوو؟
ئەگەر مامەڵەیەک بێ Stop Loss بکرێتەوە و هۆکارەکە هەڵەی سیستەمی MILLION TRADER یان دابینکەری مامەڵەکان بێت، MILLION TRADER بەپێی مەرج و میکانیزمی قەرەبووکردنەوەی ڕێککەوتننامەکە، بەرپرسیارێتی ئەو زیانە ڕاستەوخۆیە دەگرێتە ئەستۆ.
بەشداربوو Stop Loss بسڕێتەوە یان دەستکاری بکات.
کێشە لەلایەن Broker یان Trading Platform ـەوە ڕووبدات.
پچڕانی پەیوەندی یان کێشەی تەکنیکی لە دەرەوەی سیستەمی MILLION TRADER.
Slippage یان Price Gap ببێتە هۆی جێبەجێنەکردنی SL لە نرخی دیاریکراو.
ڕێسا
بەشداربوو نابێت دەست لە مامەڵەکانی Copy Trading بدات
ئەگەر بەشداربوو بە دەستی خۆی:
مامەڵە بکاتەوە
مامەڵە دابخات
مامەڵە دەستکاری بکات
Stop Loss بگۆڕێت
Take Profit بگۆڕێت
ئەنجامی دەستکاریکردن
کاتێک بەشداربوو کەم تەرخەم دەبێت لەڕووی دەستکاری کردنی مامەڵەکان ، لەئەنجامدا دەبێتە هۆی :
زیان
Margin Reduction
Drawdown
Margin Call
Stop Out
لەدەستدانی سەرمایە
بەشدار بە سەرمایەی دیاریکراو دەست بە Copy Trading دەکات.
ئەگەر زیانێکی شایستەی قەرەبووکردنەوە ڕووبدات، بەپێی مەرجەکانی خزمەتگوزاری، تا 20% لە سەرمایەی سەرەتایی دەتوانێت سنووری قەرەبووکردنەوە بێت.
کاتێک کۆی قازانجی کێشراوەی ڕاستەقینە بگاتە 40% لە سەرمایەی سەرەتایی، پاراستنی دارایی لەم بڕگەیەدا کۆتایی پێدێت.
نموونەی ڕوونکردنەوە
تێبینی: ئەم نموونەیە تەنها بۆ ڕوونکردنەوەی شێوازی حیسابکردنە و نابێت وەک گەرەنتی قازانج یان پاراستنی سەرمایە لێک بدرێتەوە.
ئاگاداریی کۆتایی
MILLION TRADER هیچ گەرەنتییەک بۆ قازانج، دووبارەبوونەوەی ئەدای ڕابردوو، یان پاراستنی تەواوی سەرمایە نادات. بەشدار پێویستە پێش بەشداریکردن لە Copy Trading، مەترسییە داراییەکان و هەموو مەرج و سنوورەکانی خزمەتگوزارییەکە بە وردی بخوێنێتەوە.
© 2026 MILLION TRADER. Copy Trading - ئاگاداری ڕیسک